بە تەنگە دڵ لە سینەمدا وەکوو مورغی قەفەس ئەمشەو

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1041 مشاهده
بە تەنگە دڵ لە سینەمدا وەکوو مورغی قەفەس ئەمشەو
بە جان شیوەن دەکەم یاران لە هیجرا ناهەوەس ئەمشەو
خەو و تەرەف و فەراغەت زەحمەتە بۆ عاشقی بەدبەخت
موژەم یەک یەک لە چاوا بوو بە نێشی خار و خەس ئەمشەو
کە مینقاری هەوەس ناگاتە سەر شەککەر وەکوو تووتی
بەسەر خۆما دەدەم دەستی تەئەسسوف وەک مەگەس ئەمشەو
جڵەوڕێز وا بە چوستی هات و لێی دام ڕەهزەنی ئەندووهـ
لە جەڵدەڕاهی حەلقووما بڕیی ڕێگەی نەفەس ئەمشەو
سەر و پێچ و دەم و ڕیشی ڕەقیب سەیر کەن ڕەفیق ئامان
بە چۆکا هاتووە ئەفگەندەسەر هەر وەک تەرەس ئەمشەو
لە مەیدانی بەلاغەتدا قەڵەم سەرخۆشە بۆ نووسین
لە هاتووچۆ و تەرەددوددا دەکا مەشقی فەرەس ئەمشەو
ئەگەر دڵبەر بپرسێ حاڵی سالمتخلص پێی بڵێن تۆ خۆش
لە کێوی میحنەتا ناگا بەسەریا هات هەرەس ئەمشەو