لەبەر تەعمیری ئەم وێرانە جەننەت موڵکی ئادەم بوو

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  947 مشاهده
لەبەر تەعمیری ئەم وێرانە جەننەت موڵکی ئادەم بوو
حەقیقەت پادشاهیی کرد وەلاکین موددەتی کەم بوو
خوەشا ئەییامی گریانم لە خاکی کەعبەیی مەقسەد
هەموو قەترەی سروشکم بۆ شەرەف وەک ئاوی زەمزەم بوو
خەمیری خاکی من ئەووەڵ بە بارانی فەرەح نەکرا
جەوانی و تیفلی و پیریم سەراسەر جوملەگی غەم بوو
بە دۆشا تا پەرێشانی بینا نا زوڵفی موشکینت
نە هەر بۆ بەختی من تەنها، سیەهڕۆژیی عالەم بوو
لەسەر سەبزەی چەمەن یاری سەهی قەددم کە جیلوەی کرد
لە سوجدەی خاڵی لای لێوی بەنەفشە گەردەنی خەم بوو
بە قوربی خەڵوەتی دڵبەر نەنازی ئەی سەبا زینهار!
لەجێی تۆ پیش ازینفارسی سالمتخلص دەمێ هەمڕاز و مەحرەم بوو