ئەو یارە کە دایم وەکوو پارەی جگەرم بوو

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  900 مشاهده
ئەو یارە کە دایم وەکوو پارەی جگەرم بوو
تا بوو لە دڵا مەیلی بە فەرمانی سەرم بوو
دەیدا لە دڵی خەستە بە یەک غەمزە دووسەد تیر
هەردەم بە تەرەفیا کە نیشانەی نەزەرم بوو
کووچەی گوزەری تیری لە دڵ دەرچووە ئیما
گەرچی هەمەجا سینەیی سەختم سوپەرم بوو
بۆ شەمعی فەرەح بادی فیراقت بووە ئافەت
ئاخر شەوی وەسڵت کە ویداعی سەفەرم بوو
جانانە کە وا مەیلی بە ئازاری ڕەقیبە
تەحقیقە لە تەئسیری هەناسەی سەحەرم بوو
دەموت نییە قەت تەڵخییی دووری لە ویساڵا
شیرینقەدی جانانە هەتا نەیشەکەرم بوو
زاهید بە تەکەببور بەڵەدی عەیشی دەکردم
کەودەن ئەوە سالمتخلص کە نەزانێ خەبەرم بوو