بە غەمزەی چاوی مەخموورت بەتاڵ بوو

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  968 مشاهده
بە غەمزەی چاوی مەخموورت بەتاڵ بوو
لە مەشریق تا بە مەغریب سیحر و جادوو
غەریب و گۆشەگیر و فەردە وەک من
لە تورکستانی ڕووتا خاڵی هیندوو
بە حەلقەی موویی زوڵفت تا میانە
میانت چۆن تەفاوەت کەم لەگەڵ موو؟
لە بەزمت تا بە ناکامی جودا بم
جودا نابێ سەرم یەکدەم لە زانوو
سەوادێکە لە نوسخەی چینی زوڵفت
سیاهی زوڵمەتی پەڕڕی پەرەستوو
بە قەسدی گەردنی دڵ تورکی چاوت
بە ڕووما تێخی ڕاکێشا لە ئەبروو
سەفا و زەوقی نییە سالمتخلص لەلای من
بەبێ ڕوخساری دڵبەر باغی مینوو