بە ڕوخ ڕەنگین و دڵ سەنگین میان لاغیر کەمەر زەڕڕین

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1257 مشاهده
بە ڕوخ ڕەنگین و دڵ سەنگین، میان لاغیر، کەمەر زەڕڕین
نیگەهـ شاهین و موو موشکین زەنەخ سیمین و لەب شیرین
لەبت شەککەر خەتت عەنبەر موژەت خەنجەر قەدت عەرعەر
لە عیشقت دڵ وەکوو بولبول لە ڕووتا گوڵ وەکوو گوڵچین
سەهی قامەت قەوی شەوکەت قەمەر تەلعەت مەلەک خەسڵەت
کەمان ئەبروو نیگەهـ ئاهوو فەڕەنگی خووی مووموشکین
بە ڕوخ وەک شەم بە ئەبرۆ خەم، سیەهـ پەرچەم لە من بێ غەم
گوارەی توو کە هات و چوو موقارین بوو مەهـ و پەروین
بە چین زوڵفت ئیحاتەی دا وەکوو سونبول لەدەوری گوڵ
بە موو هەرسوو لە ڕێگەی موو بەڕووی دڵما دەکەی پەرژین
چهار فەسڵی لەهەر فەسڵا بە یەک دەم وا لەلای سالمتخلص
بەهار ئەشک و خەزان ڕەنگ و زومستان ئاهـ و دڵ هاوین