حەک بکەم دەفتەری سەعدی دەمی وەسف ئەر بە بەیان

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  708 مشاهده
حەک بکەم دەفتەری سەعدی دەمی وەسف ئەر بە بەیان
بێمە سەر مەدحی دەهانت لە دەما بەندە زوبان
بیمی بەدنامییە گەر نایەمە بەر تیری موژەت
کە دڕا پەردەیی دڵ دەردەکەوێ ڕازی نیهان
نۆشی حازر لە لەبا، نێشی لە موژگانی سیاهـ
مەگەسی نەحلە بە سەنعەت بوتی زەنبوورمیان
نەفعی کوا ناڵەیی بولبول لە چەمەن گاهی سەحەر
لە تەرەف شیکوەیی ئەو گوێی گوڵە یەکبارە گران
تا بە خاکی قەدەمت دیدەیی کێ ڕۆشن کەی
فەرشە بۆ مەقدەمی تۆ دیدەیی ساحیب نەزەران
تەڵخە گەر حاڵەتی دووری بە منی خەستە چ باک؟
دەمی وەسفی لەبی جانانە شەکەر دێتە دەهان
دیدە نابینێ کەسێ گاهی تەماشا جوز تۆ
نیگەرانت نییەتی خەوفێ لە تەعنەی دیگەران
شیکوە بێ حاسڵە سالمتخلص لە جەفاهایی حەبیب
کێ دەسێنێ لە مەهی چاردەهەم دادی کەتان؟