بێ تۆ مەهیبە گریەم وەک ڕەعدی نەوبەهاران

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  782 مشاهده
بێ تۆ مەهیبە گریەم وەک ڕەعدی نەوبەهاران
پەیوەستە دێ بە ڕووما ئەشکم بە میسلی باران
نابێ بکەم بەبێ تۆ سوحبەت لەگەڵ چ دڵبەر
ئارێ مەقامی وەرعە پەرهێزی تۆبەکاران
ناکاتە دەر لە خاتر سەد کۆششی ئەرەستوو
غەیرەز ویسالی یاران ئەندووهی بێقەراران
ئیستادە و خەجاڵەت گەردەنکەچ و تەریقم
جانا بە چاوی توندی مەڕوانە شەرمەساران
شام و سەحەر وەکوو خاک پاماڵی پایی خەڵقم
از بسفارسی بە یادی لوتفت کەوتم لە ڕەهگوزاران
سەدبار ئەگەر لە گوڵشەن گوڵ چەتری زەڕ لەسەر نێ
دڵ، تەنگە، غونچەئاسا، بێ ڕوویی گوڵعوزاران
شێواوە دڵ لە هیجرا ناگاتە شامی زوڵفت
پەیوەستە ئینتزارە وەک چاوی ڕووزەداران
بێهوودەیە لە گوڵزار ئەفغانی بولبولی زار
ناگاتە گۆشی یاران ئەندووهی بێقەراران
سالمتخلص لەبی بە سالم ناگاتە ڕوویی دڵبەر
جەمعن بە دەوری گەنجا هەر سوو سیاهماران