بە من بێ سینەیی سەختم بە قەڵغانی نەزەر ناکەم
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
1446 مشاهده
بە من بێ سینەیی سەختم بە قەڵغانی نەزەر ناکەم
نیشانەی تیری خوونڕێزت بەجوز لوختی جگەر ناکەم
دەمی نازت بە ڕووسەختی کە تابی تیری غەمزەم بوو
لەڕێی تیغی جەفاتا بعد از اینفارسی جەوشەن لەبەر ناکەم
لەتاو شانەت لە چینی زوڵفتا دڵ حەڵقەهای لێ دا
خودا گەر وا بدا قودرەت بە من کەس دەربەدەر ناکەم
ئەگەر پایانی بێ هیجرت لە دەرگاتا هەتا دەمرم
بە مەحزی جەوری حاجیب یەک وەجەب مەیلی سەفەر ناکەم
لە ڕەشکا گەر سەراسەر نوتقی تووتی بێتە سەر هەجوم
لەسەر مەدحی لەبی شیرینی تۆ، وەسفی شەکەر ناکەم
لە فەردی وەسفی یارا عارە ناوی موددەعی بردن
لە ڕشتەی فکرما خەرموهرە هەمسیلکی گوهەر ناکەم
لە یاقووتی لەب ئەر یەک بووسە مایەم دی دەمی ئاخر
تەلەف کەم گەر سەروماڵم لە سەوداتا زەرەر ناکەم
لەگەڵ دڵ شەرتە سالمتخلص گەر نەجاتم بێ لە تارانا
بەهەشت ئەر بێتە دەشتی ڕەی بە ئێرانا گوزەر ناکەم