خامۆش ببە لە بانگ و سەدا ئەمشەو ئەی خرووس
از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
1 دقیقه
1097 مشاهده
خامۆش ببە لە بانگ و سەدا ئەمشەو ئەی خرووس
با دەس بکەم لە گەردنی دڵبەر بە عەیش و بووس
ناکەم توهی کەناری دڵارا بە بانگی مورغ
تا دێ سەحەر لە دەرگەهی والی غەریوی کووس
تیری نیگاهی عیشوەیی نازم بە جەرگ و دڵ
خوێنینە وەک خەدەنگی تەهەمتەن بۆ ئەشکبووس
بۆ قەسدی دڵ ئیشارەیی غەمزەی بە ئەمری چاو
تابووری لەب بە تیپی موژە وەک سوپاهی ڕووس
پوستانی دڵبەرم بە نەزاکەت لە چینی زوڵف
وەک گۆیی عاجە بۆ خەمی چەوگانی ئابنووس
مەششاتەیی خەیاڵە مەگەر وەسفی ڕوویی یار
زینەت دەدا بە دوختەری فیکرم وەکوو عەرووس
زاهید بڕۆ نەسیحەتی من شوغڵی تۆ نییە
جەوهەر دەبا ڕەفاقەتی هەر واعیزی عەبووس
ئەی چەرخی واژگوون ستەمی تۆ بە کێ بڵێم
زاڵمدڵی بە جەور و جەفا میسلی فەیلەقووس
ئەهلی زەمانە جەنبی هونەر ناگرن بە هیچ
سالمتخلص مەکە هەوایی ئەمەل ئێستە بێ فلووس