ئەی دیدە پەری
از کتاب:
ڕازی تەنیایی
اثر:
احمد هردی (1922-2006)
2 دقیقه
5356 مشاهده
ئەی دیدەپەری بەو دەمە، بەو کوڵمە گوڵینە
بۆ کەس نییە تاسەر، ئەوەرێ، ئەم گوڵی ژینە
تاسەر نییە ئەم نازە، وەها دووری مەبینە
ئەو چاوە گەلاوێژە خەڵاتی کە برینە
ئەو زوڵفە کە ئێستاکە دووتوێی عەنبەری چینە
ڕۆژێکی کە دێ، تێکەڵی توێی خاکی زەمینە
ئەو گەردنە بێگەردە کە وەک تەختی بلوورە
ئەو لێوە کە وەک خونچە تەڕ و ناسک و سوورە
ئێستاکە بەبێ ڕەحمی سزای جەور و فتوورە
لای وایە کە ژین فانی نییە و رێگەیی دوورە
نایزانێ کە هەر پەنجەیێ لەم خاکی زەمینە
کوڵمی دەهەزار لەیلشخص و دەمی سەد مەمشخص و زینشخصە
ئەمرۆ دڵی بێچارە ئەبەی ئەیخەیتە ناو داو
نایزانی سبەینێ ئەکەوی سەرکز و داماو
ئەو جوانییە ئەڕوات و لەچاو گوم ئەبێ وەک ئاو
ئەو ڕۆژە ئەبێ دائیمە هەر بێنیە بەرچاو
تا ڕەحمێ بکەی ئێستاکە بەم زام و برینە
سەرکز نەبی لەو جێگە بێ سامانی زەمینە
ئەم چەند قسەیەم وتوە بە تۆ ئێستە بەچاکی
گەرچی ئەشیزانم دڵی بەردت نییە باکی
مەڕوانەرە ئەمڕۆ کە بەڕوومەت گوڵی تاکی
بڕوانە سبەینێ، کە لەناو دامەنی خاکی
سەد لەیلی وەک تۆ بووە لەم ڕۆشنی ژینە
ئێستاکە لەناو جەرگەیی تاریکیی زەمینە