نایێڵێ بێمە حوزوورت منی ئاوارە عەبەس

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  1047 مشاهده
نایەڵێ بێمە حوزوورت منی ئاوارە، عەبەس
عاجزیی گوڵ لە جەفای بولبولی بێچارە عەبەس
نەوجەوانی! بە ستەم دڵ مەدە، بێ، تووبی خودا
بێ غەمانە بە جەفا ئەم سەری ئازارە عەبەس
جەوری خۆت کوشتن و هەم فەخری عەدووی تۆ باعیس
بە سەدای خەندەیی ئەو کوشتنی دووبارە عەبەس
کەمی ڕیتە قەدەمت مەردومی چاوم لوئلوء
ئارەزووی چاکە لەگەڵ مەردومی بێکارە عەبەس
پایەیی نیک و بەدی لەم تەبەقە بەرعەکسە
هەوەسی ڕوتبە لەلای ئەم سەر و سەرکارە عەبەس
دیدەنی قوربی ڕەقیب بوو بە کەدەر کەوتە دڵم
دات بە ڕووی ئاینەدا، ئەم خەتی زەنگارە عەبەس
دڵ لە ڕەقسایە وەکوو زەڕڕە لەبەر پەرتەوی ڕووت
بە هەوای شۆڕشی من ڕەقسی حولی دیارە عەبەس
ناڵە سوودی نییە سالمتخلص لە دڵی کافردا
لەب بدۆزە بە ئەلەم ئەم هەموو هاوارە عەبەس