لە زوڵف و ئەگریجەت بۆ کوڵم و غەبغەب

از کتاب:
دیوانی سالم
اثر:
سالم (1800-1866)
 1 دقیقه  722 مشاهده
لە زوڵف و ئەگریجەت بۆ کوڵم و غەبغەب
موهەییایە لە ڕێی دڵ مار و عەقرەب
لە خاکی ئاستانەت تا موقیم بم
کیفایەتمە لەجێی ئەنعام و مەنسەب
لە لەوحی تەربیەت نەیخستە یادم
بەجوز ئەلفی قەدت ئوستادی مەکتەب
بەریی حوسنە پەری تا تۆ دیاری
لە ڕووی مەهـ نانوێنێ شەوقی کەوکەب
لەبی تیشنەم خەریکی زیکری تۆیە
هەتا ڕۆحم لە تەندا دێتە سەر لەب
تەڵەب ناکەم لە قاپی کردگارا
بەغەیرەز وەسڵی دڵبەر هیچ مەتڵەب
قەڵەم سەرخۆشە سالمتخلص بۆ تەرەددود
لە تەعلیمی بەلاغەت میسلی مەرکەب