لە بەختی من ستەمکار و لەئیمە

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  886 مشاهده
لە بەختی من ستەمکار و لەئیمە
لەلای خەڵقی وەفادار و کەریمە
چ حاجەت من بڵێم، سەودازەدەی تۆم
بە حاڵی عاشقانی خۆی حەکیمە
نیشانگای تیری ئاهم وەقتی دووری
سەری کورسی و پێی عەرشی عەزیمە
لەگەڵ ئەو مەهجەبینەی من ڕەقیبم
دەڵێی تاووس و شەیتانی ڕەجیمە
چراغی شادمانی من هەمیشە
لە ئەترافی شیمالی غەم موقیمە
بەهەشت و کەوسەری من وەسڵی تۆیە
ئەما دووری لە تۆ ناری جەحیمە
چلۆن لادەم لە ڕێگای عەشقبازی؟
بە فەتوای من صراط المستقيمعربی ە
لەگەڵ زێوەرتخلص وەفاداری لەتیفە
کە چونکە جانفیدایێکی قەدیمە