چ شیرینە چایی لە فەسڵی بەهاران

از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
 1 دقیقه  816 مشاهده
چ شیرینە چایی لە فەسڵی بەهاران
لەگەڵ یاری سادق لەگوێ جۆیباران!؟
بە خەندەی نیگاری بە گریەی سەماوەر
زەمین وەک سەما بێ بە بەرق و بە باران
موغەننی بە پەردەی عێراقیاعلام بخوێنێ
خودا نازی لێ گوم نەکا نازداران
ئەسیری مەحەببەت بی، ئازادی عالەم
نەناسی بەجوز جیلوەی گوڵعوزاران
ئەگەر وایە بەزمت بە حەققەت بەهەشتە
فیدای بێ هەزار مەجلیسی بادەخۆران
ئەوا بوویتە سوڵتانی ئێران و تووران
چلۆن دێتەوە شەوقی جاران و یاران
بەسی بێ خەیاڵاتی بێهوودە زێوەرتخلص
وەکوو شێت مەگەر بگری ڕێی کۆهساران