چ شیرینە چایی لە فەسڵی بەهاران
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
969 بینین
چ شیرینە چایی لە فەسڵی بەهاران
لەگەڵ یاری سادق لەگوێ جۆیباران!؟
بە خەندەی نیگاری بە گریەی سەماوەر
زەمین وەک سەما بێ بە بەرق و بە باران
موغەننی بە پەردەی عێراقیناوی تایبەت بخوێنێ
خودا نازی لێ گوم نەکا نازداران
ئەسیری مەحەببەت بی، ئازادی عالەم
نەناسی بەجوز جیلوەی گوڵعوزاران
ئەگەر وایە بەزمت بە حەققەت بەهەشتە
فیدای بێ هەزار مەجلیسی بادەخۆران
ئەوا بوویتە سوڵتانی ئێران و تووران
چلۆن دێتەوە شەوقی جاران و یاران
بەسی بێ خەیاڵاتی بێهوودە زێوەرناسناوی ئەدەبی
وەکوو شێت مەگەر بگری ڕێی کۆهساران