لە هیجرا ڕوو لە ساقی و شیشەیی سەهبا نەکەم چ بکەم
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
904 مشاهده
لە هیجرا ڕوو لە ساقی و شیشەیی سەهبا نەکەم چ بکەم
وجوودم گەر بە فەرشی مەیکەدە و مینا نەکەم چ بکەم؟
لەناو تۆفانی ئەفکارا نەهەنگی لا الهعربی هەستێ
تەشەببوس گەر بە کەشتیی نووحی إلااللهعربی نەکەم چ بکەم؟
مەتاعی حوسنی ئەو مەحبووبە نەقدی داغ و سەودایە
لە بازاڕی موحەببەتدا بە ڕۆح سەودا نەکەم چ بکەم
ئەوا مەحروومی خۆی کردم، دڵی بردم، دەری کردم
بە سۆزی دڵ هەموو دەم ڕوو لە قاپیی خوا نەکەم چ بکەم
لە هەر لا زەبتی ناکەم موددەعی تا تۆ ڕەئیسم بی
بە قانوونی مورووەت گەر ڕەجا ئیجرا نەکەم چ بکەم
بە ڕوتبەی وەسڵی ئەو ناگەم ئەگەر عومرم هەموو دانێم
لە دەست ئەو زاڵمە لەم کارە ئیستیغنا نەکەم چ بکەم
ئەڵێن: ئەوراقی زوڵمی تۆ تەواو نابێ بە تەحریرات
وەکوو زێوەرتخلص بە تەقریر گەر ئەدای مەعنا نەکەم چ بکەم