بنازم
از کتاب:
دیوانی زێوەر
اثر:
زیور (1875-1948)
1 دقیقه
1317 مشاهده
بنازم پەرچەمت زللەی لە کەللەی عوود و عەنبەر دا
سەفای ڕوخسارەکەت تەعنەی لە ئاوێنەی سکەندەر دا
شەڕ ئەفرۆشێ بە عالەم بێ سەبەب ئەو چاوە مەستانە
هەچی هاتە تەماشای چاوی تۆ سینەی لە خەنجەر دا
بەڵێ عومری خزراعلام قیسمەتمە گەرچی عومر کۆتا بێ
کەسێ نەقدی حەیاتی خۆی بە یاری شۆخ و ئەسمەر دا
لە تەعریفی قەدی مەوزوونی، شاعیر کەوتە وریایی
هەموو دێرێکی ئەفکاری خەیاڵاتی لە میستەراعلام دا
کە زاهید هاتە سەیری قەوسی ئەبرۆی تۆ بە ناچاری
فڕێی دا سەبحە و سەججادە سەد لەققەی لە مینبەر دا
دەمی تۆ خونچەیی نەشکوفتەیە، یا نوقتەیی مەوهووم
بە خەندە دوڕ بەسەر لەعلا و لەعلیشی لە شەککەردا
بەرامبەر حەلقەیی پەرچەم خەدەنگی چاوی مەخموورت
بعەینە وەک جیهانبەخشەاعلام لەگەڵ تیری لە ئەژدەراعلام دا
بە مەرهەم زەحمەتە زەخمی دڵی بێچارە ناگیرێ
بە تەحریکی برۆ ئەو شۆخە دەردێکی بە زێوەرتخلص دا