بنازم
لە کتێبی:
دیوانی زێوەر
بەرهەمی:
زێوەر (1875-1948)
1 خولەک
1395 بینین
بنازم پەرچەمت زللەی لە کەللەی عوود و عەنبەر دا
سەفای ڕوخسارەکەت تەعنەی لە ئاوێنەی سکەندەر دا
شەڕ ئەفرۆشێ بە عالەم بێ سەبەب ئەو چاوە مەستانە
هەچی هاتە تەماشای چاوی تۆ سینەی لە خەنجەر دا
بەڵێ عومری خزرناوی تایبەت قیسمەتمە گەرچی عومر کۆتا بێ
کەسێ نەقدی حەیاتی خۆی بە یاری شۆخ و ئەسمەر دا
لە تەعریفی قەدی مەوزوونی، شاعیر کەوتە وریایی
هەموو دێرێکی ئەفکاری خەیاڵاتی لە میستەرناوی تایبەت دا
کە زاهید هاتە سەیری قەوسی ئەبرۆی تۆ بە ناچاری
فڕێی دا سەبحە و سەججادە سەد لەققەی لە مینبەر دا
دەمی تۆ خونچەیی نەشکوفتەیە، یا نوقتەیی مەوهووم
بە خەندە دوڕ بەسەر لەعلا و لەعلیشی لە شەککەردا
بەرامبەر حەلقەیی پەرچەم خەدەنگی چاوی مەخموورت
بعەینە وەک جیهانبەخشەناوی تایبەت لەگەڵ تیری لە ئەژدەرناوی تایبەت دا
بە مەرهەم زەحمەتە زەخمی دڵی بێچارە ناگیرێ
بە تەحریکی برۆ ئەو شۆخە دەردێکی بە زێوەرناسناوی ئەدەبی دا