لەسەر لووتکەی بڵندی پیرەمەگروون

از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 2 دقیقه  917 مشاهده
لەسەر لووتکەی بڵندی پیرەمەگروون
کە لای من بووەتە شاخی زیو و ئاڵتوون
شەوێک دیم دوو پەریی پڕ سۆز و مەحزوون
ئەیان وت تێ بگە ئەی چەرخی گەردوون
ئەگەرچی ڕۆژهەڵاتین و کەساسین
لە ڕۆژئاوایی جوانتر دوڕ شوناسین
ئەزانین یەکیەتی شێوەی برایە
دەسیسە و تەفرەدان جورم و سزایە
بەڵێنی هیچ و پووچ داوی بەڵایە
ئەوەی کۆنەپەرستە بێ ڕەزایە
وەکوو جاف سینە ساف و شێوە خاسین
لە ورتەی تانە و ئاژاوە کاسین
ئەزانین ئێرە خاکی نیشتمانە
ئەوی تیا دائەنیشێ خانەدانە
درشت و وردی تامەزرۆی ژیانە
هەموو دیلی و کەلەبچەی لا گرانە
بمانناسە براخاساعلام و هەباسیناعلام
شەو و ڕۆژ هۆگری هەوجاڕ و داسین
ئەزانین تۆی ناکۆکی چ ڕەنگە
ئەوەی بۆمان ئەچێنێ زۆر دەبەنگە
هیوای تێکچوونی ئێمە و سەر بە جەنگە
بە ڕاوێژ ئیش نەکەین لای ئێمە نەنگە
لەگەڵ دۆست و برا دڵ پڕ سوپاسین
لەگەڵ دوژمن لە جەنگا بێ هەراسین
نەزانین هۆزی ئێمە زۆر هەژارە
لە چاو هۆزانی غەربا نادیارە
بەڵام ئەمڕۆگەلێکی زۆر بەکارە
بە ئامانجی بڵندی بەختیارە
بە ڕووسووری وەکوو لالە عەباسینمکان
لەسەر بستێ زەوی دڵ گەرمە پاسین
ئەزانین عیلم و فەن هۆی پێکەنینە
هەچی هۆزێ کە نەیبێ بێ نگینە
بناغەی پایە بەرزیی سەرزەمینە
نەوەک هۆی خاک کڕین و خوێن مژینە
ئەوەی وابێ لەگەڵیا بێ تەماسین
دەسەو چەک ڕووبەڕوو یان بۆی مەڵاسین
ئەزانین مەبدەئی چاکە دیموکرات
بەبێ ئەو مەبدەئە ناگەینە ئاوات
دیموکرات جوانترە بگرە هەزار قات
لە ئیستیعمار و فاشیستی خەرافات
بەڵێ بۆ هەر شتێ خاوەن ئەساسین
لەبەر بووکی وڵاتیشا کراسین
بەڕاستی ئەم قسانە دڵمی جووڵان
کە ڕوانیم لای نەدیوی پشتی ئەکوان
بەشێکی زۆر فریشتەی پاکی یەزدان
بە ئاڵایەکەوە هاتن بە گریان
بەوانیشیان ئەوت زؤر بێ قیاسین
مەترسن پشتی ئێوە و ئێوە ناسین
بەدڵ هەستام بچم بۆ لای ئەوانە
بەڵام خەو ئەو قولی ئێسک گرانە
وەهای بادام کە سەیرم کرد بەیانە
منیش هێندەم لە گوفتاریان ڕەوانە
لە ناپاک وایە کوردی بێ حەواسین
بەڵام لای پاک جەوان مەرد و بە باسین