عەقیدەیەکی خراپ و بەرباد

خەوبینینی کوردەواری
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 2 دقیقه  744 مشاهده
عەقیدەیەکی خراپ و بەرباد
لەناو میللەتا ماوە بێ بنیاد
ئەویش عەقیدە بە خەوبینینە
گوایە هەموو کەس پاک و بەدینە
حەزرەت کە فەرمووی رؤيا الصالحينعربی
دەلالەت ئەکا لە پیاوی بەدین
ئەنبیای کیرام، ئەولیای کیبار
خەویان تەواو بوو بە ئەمری جەببار
هەموو خەوێکیان ئەمری یەزدان بوو
کە هاتنەدیشی یەکجار ئاسان بوو
ئەمڕۆکە عیلم لە موعجیزاتە
سەیری خەو کردن زۆر خەرافاتە
بەڵام ئێستاکە لەوسا جیایە
نە عەسری نەبی و نە ئەولیایە
ئەم عەسرەی ئێمە خۆخۆیی باوە
ئەو کەرامەتەی پێشوو نەماوە
تەسەووراتی وەختی بێداری
دێتەوە خەومان وەکوو هۆشیاری
زۆر جار هەندێ کەس کە خەو ئەبینێ
بۆی پەیا ئەکات ئیبن سیرینمکان ێ
بە سەد ڕەنگ مەعنای لێک ئەداتەوە
هێشتا دڵیشی ئاو ناخواتەوە
لە هەڵەبجەمکان بووم ڕێم کەوتە مزگەوت
دووانم دی یەکەم زوبانی نەسرەوت
وتی لە خەوما لەوحەیەکم دی
ڕەنگی ڕەش بەڵام بە خەتی سپی
لە ناوەڕاستی وەها نووسرابوو
فڵان کەس هاکا تووشی قەزا بوو
وتم ئەم خەوە نابێ بە ئەساس
هیچ دڵی خۆیشت مەخەرە وەسواس
وتی وا چاکە خەبەر بنێرم
ئاگای لە خۆی بێ من خاوەن خێرم
ڕۆژی قەزاکە بیست و سێی مانگ بوو
شوکور ئەو پیاوەش لە قەزا دەرچوو
عەوامی ئێمە چونکە جاهیلن
دائیم تالیبی فیکری باتیلن
یەکێ عاقڵ بێ گوێ ناداتە خەو
ناشپرسێ مەعنای چییە لەم و لەو
شاعیری مەشهور کە نالیمکانی ناوە
ئەم شیعرە جوانەی بۆمان داناوە:
«تەعبیری خەیاڵ و خەو ئەگەر بێتە حیسابێ
#
دەروێش و گەدا شاهـ و، ئەبێ شاهـ گەدا بێ»