داوێ بۆ تاوی پەرچەمی تۆ یاری مەستە چاو

از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  1418 مشاهده
داوێ بۆ تاوی پەرچەمی تۆ یاری مەستەچاو
بازی دڵی نەزان بوو بەتاو هات و کەوتە داو
ڕەنگزەردم ئێستە تاوی نەماوە دڵەی هەژار
ئنجا وەرە بزانە چلۆنە کزەی هەناو
هەردەم لە دوورەوە کە گوڵی ڕووت بەچاو ئەکەم
وام مەست ئەکا نزیکم ئەکا سەر بنێمە جاو
پیاوکوژ نەبووم بە بەندەوە بەند بووم بە مانگ و ڕۆژ
دڵسۆز بە، ڕەنجی ئەم هەموو ڕۆژەم مەدە بە ئاو
کوێستانی بن چیاکەی قەندیلە جێگەکەم
هاوڕێم شەماڵ و، تاڤگەی ئاو، شوێنی بێ هەتاو
جارێک وەرە بە لەنجەوە دەستێ بخەینە دەست
ئەم جێیە خۆشە مەینەتی دڵمان ئەکا بڵاو
چەند ڕۆژێ پێکەوە لەبن ئەو شاخە سەیر ئەکەین
کاتێ بەجێم بهێڵی ئەڵێم کامی دڵ تەواو