وەرە ئەی بولبولی دڵگەرمی بێ تین

من و بولبول
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
 1 دقیقه  931 مشاهده
وەرە ئەی بولبولی دڵگەرمی بێ تین
ئەوەندە مەفڕە بۆ لای گوڵ بەناڵین
لەسەر ئەو بنچکە نەختێ بوەستە
پشوویەک بە لە ناڵە و گریەو و شین
سکاڵای خۆت مەکە زۆر شارەزاتم
لە عەشقا تۆ کە شای من ئەبمە فەرزین
وەرە با واز لە یار و گوڵ بهێنین
بچین بۆ ناو نزار و شاخی ڕەنگین
تەماشایەکی تاڤگە و شاخی قەندیل
لە دڵدا نەخش ئەکا خۆشیی هەوای ژین
لەوێ دەم تەڕ بکە و نەختێ بخوێنە
کەلاوکەل بۆی ئەچین بۆ دەشتی پێنجوین
سەهەند و قەڵبەزەی ئەم نەختە خاکە
ئەماڵێ حەسرەتی ئینسانی غەمگین
لە خۆشیی ئەم وڵاتە نازەنینە
بە سەد ڕەنگ بۆم بخوێنە بەرز و شیرین
منیش ئەوسا بەبەستەی نیشتمانی
کەژ و دەشت پڕ ئەکەم تا گونبەدی شین
ئەگەر بێ و خوو بدەینە عەشقی وا ڕاست
ئەبینە مایەیی تەقدیر و تەحسین
وەرە بولبول، وەرە بولبول من و تۆ
گوڵ و یار بەربدەین ئەم عەشقە بگرین