ئەی فیداکارانی میللەت شێر مەردانی وڵات
لەسەر شیعرێکی مستەفا ئەفەندی کوڕی مەلا عەلی عیرفان
از کتاب:
دیوانی بەختیار زێوەر
اثر:
فایق زیور (1908-1952)
2 دقیقه
936 مشاهده
ئەی فیداکارانی میللەت شێر مەردانی وڵات
ئەی ڕەئیسانی دیانەت ساحیبی سەوم و سەڵات
بۆ نیساری بێ وجوودە لیرە و ڕوپیە و مەنات
«ڕوو لە خوا کەین بۆ مەلیک داویە لەدەس زیللەت نەجات
کەس نەبێ چاوی لە ڕوتبەی خزمەتی کەین بێ خەڵات»
تاکو دوێنێ بوو لە مەیدانا ئەتانوت ئێمە جووین
سەیری ئەمڕؤ کەن هەموو سەربەست و ساحێب ئابڕووین
وا لە بادەی یەکیەتی سەرمەستی فیکری هاتوهووین
«گشت فیداکاری ئەوە ئێستاکە وا سەربەست کە بووین
ناوی تەئریخی لەجێی ڕوتبەی فەریقی بێ لەلات»
گەر نەکەین ئیسپاتی مەوجوودییەت ئەمڕۆ ئێمە چین
پشتیوانێکمان هەیە وەک کێوی ئاسن وا مەتین
من کە فەردێکم لە کورد بڕوا بکەن ئەی موسلمین
«خزمەتی میللەت لەلام فەرزە بەتەسدیق و یەقین
نەک بەدەم یاخۆ زوبان بیللاهی وامە تا مەمات»
خاکی کوردستان مەحەلی عیلم و دارولفەن ئەبێ
مەوقیعی ئەهلی کەمال و بۆ هونەر مەسکەن ئەبێ
هەرچی وێرانێکی تیایە هەروەکو گوڵشەن ئەبێ
«سەد شوکر شوعلەی چراخان ڕۆژ بەڕۆژ ڕەوشەن ئەبێ
بەرقەرار و پایەدار بێ ساحێبی شەوق و حەیات»
عیبرەت و دەرسە لەلای ئەهلی نەزەر وەزعی زەمەن
دەرنەچن بۆ عەسری کۆن لەم وەختەدا هەوڵێ بدەن
دەست لە مل یەکتر بکەن بۆ حیفزی گوڵزاری وەتەن
«دیم نموونەی میللەتی غەیرە کە چۆن خزمەت ئەکەن
زابتان و کاپیتان هەروەک نەفەر پۆل پۆل ئەهات»
ئیتتیحادێکمان ئەبێ بێ شوبهەیە بێ ڕەیب و شەک
میر و ئاغا فەرقی نامێنێ لەگەڵ خەڕڕات ولەک
سەیری لەن چۆن ئەجنەبی حوکمی گەیاندە سەر فەلەک
«بۆ تەرەققی موڵک و میللەت جانفیدا بوون یەک بەیەک
ئیتتحادە یەکیەتی ئینسان ئەباتە ڕۆژهەڵات»
فایقتخلص ئەمڕۆ گەرچی عالەم پڕ لە ئاشووبە و فیتەن
حەز ئەکەم دایم لە ڕێی خاک و وەتەندا جان و تەن
کوللی یەکیان پەنجەبازی کا لەگەڵ موڵکی خوتەن
«مەقسەدی زاتیم نییە غەیری وەتەن ئیللا وەتەن
چون فیدایی میللەتە وافی بەتەحقیق و سەبات»