گلۆر بوونەوە
از کتاب:
شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
1 دقیقه
1000 مشاهده
لە مەچەک، بازووی وەک ئاسن
لە گلێنە و دەسی خرپن
کۆشکی هەستان نهۆم نهۆم
ئەیوت وڵات هی خۆمە خۆم
لە قژی دەسکەنە کراو
لە دەماری لاوی کوژراو
هێلانەیەکی چنیبوو
ئەیوت ئەی وڵاتی مردوو
منم شوێنم خۆش و بەرزە
دەنگم کێو دێنێتە لەرزە
بە ڕوومەتی ناسکۆڵە و سوور
بە دەم و پەنجەی وەک بلوور
نەخشانبووی کۆشک و تەلار
قاسەی سیخناخ بوو لە ملیار
ئەیوت منم خواوەندێکم
بەیەک ئان سێ گیان ئەپێکم
لە یەک کاتا هەزاران جێ
بە فرمانم وێران ئەبێ
منم دەسداری خوێنمژێ
کەس ناتوانێ من بکوژێ
کەچی کاتێ ڕەشەبای قین
گێژی دا لوورە لوور بە تین
هێلانەکەی تووڕ دایە ناو
گۆمی قووڵی سووری خوێناو
ئێسقانی لاشەی لە شارێ
وەکوو زیخ کەوتۆتە ژێر پێ