کۆتری ئاشتی
از کتاب:
شیعرەکانی کامەران موکری لە ڕۆژنامەکاندا
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
3 دقیقه
2461 مشاهده
بەیانییە
تۆ بخوێنە
ئەی کۆتری سپیی نەشمیل
قاچ ئاڵتوونی نەرمی خنجیل
تۆ بخوێنە
بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
لە خەو هەموو
ڕاپەڕێنە
ئاواتمان ئاوەدانییە
بەیانییە
ساوا، مناڵ
چاو ڕەش و کاڵ
نازدار، نازدار
بزێو، بزێو
زەردە بە لێو
خەبەردار کە
بەیانییە
بۆ پیر و جوان
بۆ پاڵە و ڕەنجبەر و بۆ شوان
بانگی ئاشتی بۆ ئاوەدان
بەو جوانییە
بۆ گشت بەشەر
بۆ ئازادی و حەقی ئینسان
مناڵ با بێنە هەڵپەڕین
بە ئاوازی ئاشتیی شیرین
بتنێنە سەر دەسی خرپن
بانگ کەن ژیان نەوەک مردن
کاتی خۆشی و گۆرانییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
«تف بێت لە شەڕ
«تف لە چارەی شەڕگێڕی گەڕ
«تف لە پارە و زێڕی گڵاو
«تف لە ئیستعماری بەدناو
نامانەوێ
حەق ژێر کەوێ
بڵێن، ڕۆژی گرانییە
هیوای ئێمە هەرزانییە
ئازادی و کامەرانییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
تاجی ئاشتیت ناوەتە سەر
ئەم پەنجانە
پەنجەی هەموو
ئەم گەلانە
پەرژینە بۆ ئاشتیی بەشەر
بابێت سۆزی ئاشتییانە
لەو چەمانە
لەو کەژانە
بۆ خۆشی و شادمانییە
بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
با بێنەدەر
شوان و سەپان
کاکەی ڕەنجبەر
داس لەسەر شان
ژنان و پیاو
قۆڵ هەڵکراو
لەشکرێکی ئینسانییە
بۆ ئازادیی قوربانییە
بەیانییە بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
ڕووناک و دڵ فڕێن و جوان
لووتکە و نزار
بە لالەزار
ڕازاو و جوان و نەخشاون
گوڵان بە شەونم پاراون
ڕۆژێکی شادمانییە
ژێرکەوتن بۆ شەڕانییە
گەلان یەکن جیا جیا نییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
بۆ میللەتان نزیک و دوور
بۆ کاکەی ڕەش
دڵ پاک و گەش
بۆ سپی و ڕەش لەگەڵ یەکا
کە بانگی ئازادیی ئەدا
بۆ ئاوەدانیی سەر زەوی
سەر ئەکەوی
سەر ئەکەوی
ئەی کۆترم بەو جوانییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
بادەیان خوێناوی لاتە
بۆ ئاخنینی قاسەیان
ئەیانەوێ
گەل ژێرکەوێ
کڵپەی شەڕێک هەموو جیهان
بسووتێنێ
تا ئەو، زێڕی لێ دەرهێنێ
باکی نییە
ئەو وەحشییە
خوای شەڕ فرۆش
بە خوێن سەرخۆش
لەوەی ئەگەر کەس نەمێنێ
شەڕانییە
بازرگانی چەک و خوێناو
باکی نییە
دنیا بە خوێن بێتە لافاو
پارەی ئەوێ
قەسری ئەوێ
ئەو شەڕچییە
بەڵام...
قەڵای هەر ئەنەوێ
سبەینێ تەختی ئەکەوێ
ئەو کەسەی بڵێ وا نییە
یان لەوانە
نۆکەرانە
وە یان باوەڕی زۆر کزە
دوور لە زانین و لە مزە
تۆ بخوێنە بۆ سەرکەوتن
ئەی کۆتری جوانی گۆشتن
بەبێ گومان
هێزی ئینسان
سەرکەتووە
شەڕ تیا چووە
ئەو کەسەی بڵێ وا نییە
نادانییە نادانییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
تۆ بخوێنە
ئەی کۆتری سپیی نەشمیل
قاچ ئاڵتوونی نەرمی خنجیل
تۆ بخوێنە
بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
لە خەو هەموو
ڕاپەڕێنە
ئاواتمان ئاوەدانییە
بەیانییە
***
لەسەر سنگی دایکی هەژارساوا، مناڵ
چاو ڕەش و کاڵ
نازدار، نازدار
بزێو، بزێو
زەردە بە لێو
خەبەردار کە
بەیانییە
***
تۆ بخوێنەبۆ پیر و جوان
بۆ پاڵە و ڕەنجبەر و بۆ شوان
بانگی ئاشتی بۆ ئاوەدان
بەو جوانییە
***
با بێتە دەربۆ گشت بەشەر
بۆ ئازادی و حەقی ئینسان
مناڵ با بێنە هەڵپەڕین
بە ئاوازی ئاشتیی شیرین
بتنێنە سەر دەسی خرپن
بانگ کەن ژیان نەوەک مردن
کاتی خۆشی و گۆرانییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
***
بانگ دە بڵێ!«تف بێت لە شەڕ
«تف لە چارەی شەڕگێڕی گەڕ
«تف لە پارە و زێڕی گڵاو
«تف لە ئیستعماری بەدناو
نامانەوێ
حەق ژێر کەوێ
بڵێن، ڕۆژی گرانییە
هیوای ئێمە هەرزانییە
ئازادی و کامەرانییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
***
ئەی کۆترم ئەی مژدەبەرتاجی ئاشتیت ناوەتە سەر
ئەم پەنجانە
پەنجەی هەموو
ئەم گەلانە
پەرژینە بۆ ئاشتیی بەشەر
بابێت سۆزی ئاشتییانە
لەو چەمانە
لەو کەژانە
بۆ خۆشی و شادمانییە
بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
***
تۆ بخوێنەبا بێنەدەر
شوان و سەپان
کاکەی ڕەنجبەر
داس لەسەر شان
ژنان و پیاو
قۆڵ هەڵکراو
لەشکرێکی ئینسانییە
بۆ ئازادیی قوربانییە
بەیانییە بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
***
شەبەق ڕەنگی وەک ئەرخەوانڕووناک و دڵ فڕێن و جوان
لووتکە و نزار
بە لالەزار
ڕازاو و جوان و نەخشاون
گوڵان بە شەونم پاراون
ڕۆژێکی شادمانییە
ژێرکەوتن بۆ شەڕانییە
گەلان یەکن جیا جیا نییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە
***
تۆ بخوێنە بۆ زەرد و سووربۆ میللەتان نزیک و دوور
بۆ کاکەی ڕەش
دڵ پاک و گەش
بۆ سپی و ڕەش لەگەڵ یەکا
کە بانگی ئازادیی ئەدا
بۆ ئاوەدانیی سەر زەوی
سەر ئەکەوی
سەر ئەکەوی
ئەی کۆترم بەو جوانییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
***
ئەوانەی کۆشکیان سەد قاتەبادەیان خوێناوی لاتە
بۆ ئاخنینی قاسەیان
ئەیانەوێ
گەل ژێرکەوێ
کڵپەی شەڕێک هەموو جیهان
بسووتێنێ
تا ئەو، زێڕی لێ دەرهێنێ
باکی نییە
ئەو وەحشییە
خوای شەڕ فرۆش
بە خوێن سەرخۆش
لەوەی ئەگەر کەس نەمێنێ
شەڕانییە
***
سەرمایەداربازرگانی چەک و خوێناو
باکی نییە
دنیا بە خوێن بێتە لافاو
پارەی ئەوێ
قەسری ئەوێ
ئەو شەڕچییە
بەڵام...
قەڵای هەر ئەنەوێ
سبەینێ تەختی ئەکەوێ
ئەو کەسەی بڵێ وا نییە
یان لەوانە
نۆکەرانە
وە یان باوەڕی زۆر کزە
دوور لە زانین و لە مزە
تۆ بخوێنە بۆ سەرکەوتن
ئەی کۆتری جوانی گۆشتن
بەبێ گومان
هێزی ئینسان
سەرکەتووە
شەڕ تیا چووە
ئەو کەسەی بڵێ وا نییە
نادانییە نادانییە
تۆ بخوێنە بەیانییە
بەیانییە
کاتی خۆشی و گۆرانییە