بەفر

از کتاب:
دیاری
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  1211 مشاهده
بەفر وەکوو فریشتەی بووک
دێتە خوارێ ورد، ئێسک سووک
تەلاری بووکێنی ئاسمان
جێ دێڵێ بەرەو باخی جوان
مراوی، لە ترسی سەهۆڵ
بەجێ دێڵێ جۆگەلەی دۆڵ
لە دوور قاسپەی کەوی تەنیا
زریکەی مەلی ناو چیا
«ئەی کلووی بەفرە جوانەکە»
«وەرە بۆ بەر هەیوانەکە»
بە تیشکی چرا و مانگەشەو
زەرد بە وەکوو گەردنی ئەو
خۆزگە لەم ژوورە تەنگەدا
لەم گەنجینە بێدەنگەدا
لە تەکما ئەبوو نازەنین
بزەی نازدار نیگای شیرین
زیڕەی سەماوەرێکی زەرد
بریسکەی ڕوومەتی بێگەرد
مناڵێکم هەبوایە... گوڵ
چۆنە... ئاوا بوایە بۆ دڵ
ڕووم ئەکردە ژنی نازدار
ئێوارە وەختەی پرشنگدار
ئەموت گۆشتەکە دەمەو بانگ
دانێ لەبەر تریفەی مانگ
«ئەی بەفری پڕ لە شنە شن»
«جارێ مەیە... سەرمامە من!»