ئاوات و ڕەنج

از کتاب:
ئاوات و ڕەنج
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 2 دقیقه  836 مشاهده
پۆزش

هۆنراوەی «ئاوات و ڕەنج» کە دیوانەکەم بە ناوەوە ناو ناوە ئامادە کرابوو بۆ چاپ کردن بەڵام بەداخەوە پێتانی ڕائەگەیەنم کە بە پێویستم نەزانی ئێستە چاپی بکەم، لەبەر ئەوە تکا ئەکەم ببوورن و هەر بەم هۆیەشەوە نرخی دیوانەکەم لە ١٥٠ فلسەوە کرد بە ١٣٠ فلس.

 

وە هەر وەها بە پێویستم زانی کە ئاگادارتان بکەم کە وا چۆن هۆنراوەی «شەوانی سلێمانی» دەربارەی سەفەرە هەر وەها ئەم هۆنراوانەش «دیمەنێک، ماچی مردن، کوشتنی عەبە، لەپێناوی چاوەکانیا، یادێک» هەر لە سەردەمی سەفەر بەرن بەڵام لە کاتی چاپ کردنا بیر چووە بە جیا بنووسین.

 

سەرنج

ئەگەرچی لە ساڵی ١٩٥٧ ەوە هەر بە ناوی کامەرانەوە هۆنراوەم بڵاو کردۆتەوە و دیوانەکانم «دیاری»، «ئاگر و ژیلە»، «گوڵ ئەستێرە»، «گوڵاڵەسوورە» و ئەم دیوانەشم «ئاوات و ڕەنج» هەر بەو ناوەوە چاپ کردووە.

 

بەڵام وەکوو سەرنج ئەدەم لەم دوایییەدا هەندێ کەس بە ناوی کامەرانەوە جار جار ئەنووسن لەبەر ئەوە بڕیارم دا کە لەمەودوا ناوی خۆم بنێم «کامەران موکری» بۆ ئەوە ناوەکەم جیا بکرێتەوە لە ناوی ئەوانەی کە بە ناوی کامەرانەوە ئەنووسن وە یان لە دواڕۆژدا دەس ئەکەن بە نووسین و هۆنراوە ڕێکخستن بەم بۆنەیەوە خوێندەوارانی بەڕێز ئاگادار ئەکەم کە لەمەودوا هۆنراوە و وتار و دیوان هەمووی هەر بە ناوی کامەران موکرییەوە بڵاو ئەکەمەوە.

وە هەر وەها بۆیە «موکری»شم هەڵبژارد کە بیخەمە سەر ناوەکەی خۆم چونکە من خۆم موکریم.