نامە

از کتاب:
ئاوات و ڕەنج
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  1301 مشاهده
کاتێ کە نامەکەت گەیشت
پەپوولە گوڵاڵەی ئەکوشت
دەشتی دڵم بەسام و مات
هیچ جریوەی لێ نەئەهات
بەڵام کە زانیم تۆش وەک من
بێباکی لە سزای دوژمن
غونچەی شادمانیم پشکووت
گەش بوو وەکوو لێو و ڕووت
زیندانەکەم ڕووناک بۆوە
ئازاری سزام لە بیر چۆوە
ئەی فریشتەی دڵی گەرمم
وەرە لام ئەو کاتەی ئەمرم
بڵێ ئازا بوو یارەکەم
ئەیوت ئەبێ مل کەچ نەکەم
گیانم کە بوو بە پەپوولە
دێمە ناو ئەو قژە لوولە
لەگەڵ لەرزەی باڵا ورد ورد
هۆنراوە ئەچنم بۆ کورد
بە سیمی هۆنراوەی گیانی
#
ئەنەخشێنم بەم وشانە ژینی دڵسۆز تێکۆشانە