دیمەنێک

از کتاب:
ئاوات و ڕەنج
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  837 مشاهده
دێ:
کەژ و دارستانی کپی
پۆشیبوویان بەرگی سپی
قوببەی پیرۆزەییی ساماڵ
بە پرشنگی گزنگی ئاڵ
داوێنی کەژی ئەنەخشان
وەک ئەگریجە ئەبوو پەخشان
دێیەک لە باوەشی کەژا
بزەی گەرمی لێ ئەڕژا
دوژمن:
کاتێ کە خۆر ڕمێ سەرکەوت
لەناکاو کۆمەڵێ دەرکەوت
کۆمەڵێک دوژمنی چەکدار
کشان بەرەو گوندی نازدار
ئەم «میوانانە» وەکوو تەم
دایانگرت دڵی دێ سەرجەم
سام وەکوو ڕەهێڵەی چقڵ
باری بۆ سەر دەشتاییی دڵ
دوژمنی ڕسوا و بێدەرفەت
دایانماڵی هەگبەی خەفەت
دوای پشوودان و نان خواردن
لەپاش نان و نمەک کردن
پەنجەی مردنیان درێژ کرد
بۆ لاوێکی هەژاری کورد
دڵی ئاوایی داتەکی
پەلاماری دایە چەکی
بوو بە قرم و هووڕی گوللە
لە دوژمن کوژرا وەک کوللە
دوای شەڕێکی گەرم و بەسام
دوژمنانی ئۆقرە و ئارام
دوو سێ مناڵیان گرت خرپن
کە جێ مابوون لە ڕاکردن
کردیانن دیاریی مردن
وتیان: «وا ئەبێ سەرکەوتن»