پەرداخێ ئاو

از کتاب:
گوڵ ئەستێرە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  750 مشاهده
سەرنجێکی گەشی بەتام
چاوی دڵداری هەڵهێنام
موتورفەیەک بوو خوێن شیرین
بەژنی شووشە قژی زێڕین
ڕەنگی پەنجەی ڕەنگی لاجانگ
وەکوو تریفەی گەشی مانگ
هات پەرداخێ ئاوی یامێ
ئاو بوو؟ یاخود چەشنە تامێ
نە لێو چەشتێبێتی نە گیان
پەرداخێ لە ئاوی ژیان
خۆزگە جارێکی تر ئەمچەشت
ئاو لە دەستی پەریی بەهەشت