پەپوولەی بەهەشت

از کتاب:
گوڵ ئەستێرە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  1039 مشاهده
چاوت کەوتە نیگا ڕشتن
ئەی فریشتەی بەهەشتیی من
لەرزینی دڵۆپی ئەسرین
لەسەر خونچەی کوڵمی شیرین
مەلی دڵی داخورپانم
ئاگری بەردا لە گیانم
پرسیت ئەرێ بەڕاست گیانە
تو و «شیرینی ئەم ژیانە»؟
تۆ منت خۆش ئەوێ بە دڵ؟
وەک من گیانت هاتۆتە کوڵ!
من ئەڵێم: هەرچی شک ئەبەم
بە یەک تریقەی تۆی ئەدەم
تەنیا بۆ یەک زەردەخەنە
بۆ لەرەی ئەو بەرگەردنە
هەرچیم هەیە مایەی ژیان
بە ئانێ ئەیکەم بە قوربان