دەس و پلی

جوانی... جوانی
از کتاب:
ئاگر و ژیلە
اثر:
کامران مکری (1929-1986)
 1 دقیقه  598 مشاهده
لەناو کچەکانا زۆرم دی
بەژنی ڕێک، پێستی پەمەیی
چاوی گەش و کەمەری شل
ورشەی سنگی جێ درزی جل
ڕووتیی سەرشان و بەر گەردن
جوانیی پێ و پل، کوڵمی گۆشتن
بەڵام دەس و پەنجەی وا جوان
نەبووە، نییە ئەی پەری گیان
ئەڵێی قەڵبەزی زیوینە
ئەو دەسوپلە شیرینە
نینۆکەکانت وەک یاقووت
بێخی دڵم بۆیان بزووت
کە دیمان قەڵپەزی زیندوو
گلێنەی دڵمان ئەبڵەق بوو
من و گەنجەکانی گوزەر
ئەمانوت هونەرە، هونەر
دەسی وا لە دەس بکەوێ
دڵ تاکوو ماوە بسرەوێ