ئال و ئەسحابی موحەمەدە شەوق بە دڵ ئینسان ئەدا
وەسفێک
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
3 دقیقه
719 مشاهده
ئال و ئەسحابی موحەمەدە شەوق بە دڵ ئینسان ئەدا
بێسەمەر بووم بۆ نەمامێ سەر لە ڕووی ئاسمان ئەدا
بارك اللهعربی بۆ نەمامت ئەی گوڵی گوڵزاری دڵ
جوانی تۆ خۆی بە مانگێ یا بە ڕۆژ پیشان ئەدا
تەرکی دنیا چۆن نەکەم بۆت ئەی شەهی خووبانی من
ڕووی گوڵی بێستانی ژینم چین بە چین خەرمان ئەدا
سابیتە شیرینی سانیت خۆ منیش فەرهادەکەم
وا قوڵنگی عەشقی پێیە دڵ دڕی شاخان ئەدا
جلوەیەک لەو نووری چاوەت دای لەسەر سینەم ئیتر
بۆ غوڵامی دەرگەهی تۆ حازرم تا جان ئەدا
حەلقەی خودامیی تۆ وا لە گوێما تا خودا
حاکمی حوکمت ئەبێت و موستەفاشخص فەرمان ئەدات
خالقم هەر خوایە ئەمما تۆش بتی ڕێی عەشقمی
هەم مەناڵی سەر زەمینم ئەم بە شەش یەزدان ئەدا
دڵبەرم ساحیب سەرم جێگا دەرم هەر یارمە
چیم هەیە هەر خۆی حەسێبە فۆتە یا تاڵان ئەدا
زەڕڕەیەک بوونی حەیاتم یەک خودا، دووهەم ئەوە
بمکوژێ بێ دەسەڵاتم ئەو غەم و فەرمان ئەدا
ڕەبی لەم دنیایەدا گەر خۆشترم لەو کەس بوێ
دین سز و هەم جوانەمەرگ بم، دڵ کوڵی گریان ئەدا
زەوقی زەهرە قوتب و کەیوان من لەسەر ئەرز شک ئەبەم
وا لەبەر چاوم بە دایم شوعلەشی پەخشان ئەدا
سینەی شەمس و قەمەرمە ڕەهڕەوی بیابان و دەشت
من چە ئیحتیاجی بە مانگ بم، هەر شەو ڕەخشان ئەکا
شافیعم غەیری موحەممەد، هەر ئەوە ڕۆژی جەزا
خۆ لە دنیاشا هەوەسییە قەتڵم یا پەخشان ئەدا
سەد وەکوو بۆجەهل و شەیتان نەعلەتم لێیە ئەگەر
ناوی تۆ من کەم فەرامۆش تا خوا سەیوان ئەدا...
زدی ئەم حاڵەی وتم پێت من ئەگەر کردم خیلاف
ڕووڕەشی قاپی خودام و هەم لە دین لامان ئەدا
تالعم گەرچی سیا بوو وا بە تەنها مامەوە
جێگەکەی جارانت ماوە ئەو تەسەللامان ئەدا
زوڵمت گەرچی کردووە لێم هەر خەڵاتی تێ ئەگەم
حەقی خۆم قیامەت ئەسێنم، خوا بەشت ناڵان ئەدا
عالەم ئەمکاتە شاهید چیت لە حاڵم کردووە؟
شاهیدێکی تر کە دڵمە قەفقەفی دوخان ئەدا
غەیری ئاخ و ئۆفی تۆ من بێ ئەلەم دەردم نییە....
باوەڕیش ناکەی بە لەفزم جەرگی وەک بریان ئەدا
قافڵەی ئۆردویی دووریت هاتە سەر قەلعەی لەشم
غیرەتم گەرچی نەماوە یادی تۆ هەیەجان ئەدا
قائیلم بەم تۆزەبەشەم ئەو ڕەوای نابینێ پێم
بۆ ئەوەی ناوی نەمێنێ خۆی لەمن پەنهان ئەدا
کارێکی کردی لەگەڵما زولفەقاراعلامی دوو برۆت
دائیما جەللادی ڕۆحمە شیر بە هەڵکێشان ئەدا
لوئلوئە پیرۆزەیە یا زاڵی سەر ئەو گەردنەی
یا زمروت یا زێر جە خۆی لەسەر زیوان ئەدا
مەرحەبەن ئەی شاهی خووبان نووری بینایی دیدەم
هیچ بنیە شوبهە کە زوڵفت من لە سێداران ئەدا
ناڵەناڵی من کە بۆ باڵاتە وەک هەوری بەهار...
هر وەکوو عەرعەر کە هەڵچوو خۆی لەناو باغان ئەدا
وەختە بتوانم بڵێم زوڵفت شەماڵ دێنێتە فەڕ
چەند کەس سووتاوی وەکوو بۆ کوێستان ئەدا