وەرە گیانەکەم وەک جونێ دڵدار
تابلۆ
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
632 مشاهده
وەرە گیانەکەم وەک جونێ دڵدار
بچینە ژێر سای دارێکی بەهار
ئەو دارەش چی بێ؟ با ئەرخەوان بێ
کە وەک ڕوخسارت گەشاوە و جوان بێ
چەپکێ نێرگسی تازە پێچراوە
بە تاڵێ دوو تاڵ لەو زوڵفە خاوە
ئینجا وەک بولبول تۆ بێرە ئاواز
منیش گوێ ئەگرم کەساس و بێ ناز
تۆ پێبکەنە بۆ پیری بەسۆ
منیش تێر ئەگریم بۆ جەوانیی تۆ
بە بێنە تابلۆی پیری و جەوانی
شێوەی کڵۆڵی هی کامەرانی
چونکە دواڕۆژی چەرخی زەمانە
چە من چە بۆ تۆ شینە و گریانە