ناکرێ بۆم شەرحی دەردم بەم غەم و هیجرانەوە
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
2 دقیقه
654 مشاهده
ناکرێ بۆم شەرحی دەردم بەم غەم و هیجرانەوە
بەم دڵی لەتلەت کراوم هەر وەکوو بریانەوە...
جەرگەکەی ئەنجن کراوم بەم دەمی تەیرانەوە
قەلبەکەی خۆراکی ماسیم بەم بنی بەحرانەوە
چۆن گرفتارم خودایە من بە دەست ناڵانەوە
وا بە عەشق زنجیر کراوم دائیما هاوار ئەکەم
هەم گرفتارم... چاهی حەسرەت ئەفکار ئەکەم
شەشدەرم لێ بەستراوە کوللی ئانێ زار ئەکەم
ڕوو لە قاپی عەرشی ئەعلام ڕێگەیە پرسیار ئەکەم
حاڵەتم مەجنوونییە بۆ دۆستەکەم لەیلانەوە
هەر دەمە مردن ئەخوازم، هەر دەمە داد و ئەمان
جێگەی ڕوح سەختە یاڕەبی زەحمەتە دەرچوونی جان
ئینتیحاریش بۆ مسولمان دێتە دینی کافران
پێم بکە بە هەر نەوع ئەی خوای جەمعی جیهان
وا خەریک ماوم لە دەشتی بێکەسی دەورانەوە
ناوی یار هەر چەن کە دێنم بەخششی تاجم ئەکا
بەحری حەسراتم بە جارێ جومبەش و جەولان ئەکا
قەترە فرمێسکم وەکوو لافاوێ خوێن جەریان ئەکا
ناڵەکاڵم حەوتومینی ئاسمانان کەشف ئەکا
هەر وەکوو یەعقووباعلام لە دووری یوسفاعلامی کەنعاناعلام ەوە
پێت ئەڵێم تۆ باوەڕ بکە لەیلەکەم سیدقت ببێ
گەر پاش سەد ساڵی تر بێ زەڕەیە ڕەحمت ببێ
نامەوێ تاجی شەهنشا، هەر ئەوەند لوتفت ببێ
دارعەسا و کەشکۆڵ هەڵئەگرم وا ئەتۆ مەیلت ببێ
تا خودا حەقم ئەسێنێ وام بە ڕووی بیابانەوە
وا لەبەر قاپیت کە ئەمرم ئاوڕێکم لێ بدە
پێکەنینت غونچەیەکە سوبحە سادەم پێ بدە
وا لە دەرچوونا کە ڕۆحم خوێن مەکە ماچێ بدە
ئەم گوناهی کوشتنی من تۆ لە شانت لا بدە
بەڵکوو زیندوو بم لە حاڵی قەبزی ڕووح و جانەوە
چی بڵێم نازانم ئیتر وا کە بەخت ڕیسوام ئەکا
ساحێبی دانەی گەوهەر بووم وەک تەیر پەروام ئەکا
هەر بە دڵ خۆشی سبەینێ تەفر و بڕوام ئەکا
تا لە ناکاواو بە جارێ گردی سەیوان بانگم ئەکا...
دەو و تەسلیمی قیامەت دێتە بەر نەیدانەوە
سەد بەجێت هێشتم بەقوربان من غوڵامیت هەر دەکەم
خاکی بەر دەرگانەکەی تۆ قیبلەمە ڕووی تێ دەکەم
فەرزە بۆ من ڕۆژی جارێ کەعبەیە و حەجی دەکەم
گەر خوا سەلبم بکا من دائیما هەر وا دەکەم
ئەحمەدتخلصم نووری جەماڵت خستمیە تارستانەوە