هەر وەکوو کوشتمت بە ناحەق نوری چاوانم مەڕۆ
جێم مەهێڵە
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
1825 مشاهده
هەر وەکوو کوشتمت بە ناحەق نوری چاوانم مەڕۆ
باعسی ژین و مەماتم نوری چاوانم مەڕۆ
تۆ کە جێت هێشتم ئیتر من وەختی شینم هاتەوە
کێ هەیە دەفعی بکا لێم نوری چاوانم مەڕۆ
من کە کوژراوم بەڵام هەر تاقە ماچێ خوێنمە
سا بدە توخوا نەجات بێ نوری چاوانم مەڕۆ
شەوقی خۆرت لێم نەداتۆ ئەیکە چۆن وشک بێتەوە
بەفر و قوڕ، لافاوی چاوم نوری چاوانم مەڕۆ
گەر ئەتۆ ڕۆییت ئیتر من ڕوو لە کوێ کەم بۆ نەجات
لەت لەتە جەرگ و هەناوم نوری چاوانم مەڕۆ
من هەتا کەی هەر لە حەسرەت شین و واوەیلایەکەم
بەسیەتی هێندە ئاخ و ئۆفم، نوری چاوانم مەڕۆ
وای لە دەست دەورەی زەمانە چەندە کەچ ڕەفتارە بۆم
وەرگەڕا وەک وەرگەڕای لێم، نوری چاوانم مەڕۆ
ئەم هەموو دەرد و فیراقەم بۆ قومێ لەو ئاوەیە
یەعنی یەک ماچە لە کوڵمت نوری چاوانم مەڕۆ
العجبعربی بۆ ئاگرت تێ بەرنەبوو ئەحمەدتخلص کە وا
دڵ وەکوو کوورە ئەسووتێ، نوری چاوانم مەڕۆ