خێوی گوڵ و وەنەوشە

١٣٢٥ شەمسی، لە فارسییەوە:
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  664 مشاهده
خێوی گوڵ دوێنێ لە سووچی چەمەن
کەوتە مەڵبەندی سوێسنە و یاسەمەن
گوڵی دین لە ناو سەوزەی بەهارا
هەمووی وەک پەری لە لەنجە و لارا
وەنەوشە لەگشت جوانتر و چەلەنگ
بەڵام لە شەرمان سەرنەوی و دڵتەنگ
پێی گوت: ئەی نووری گلێنەکانم
ئارەزووت چییە؟ بڵێ، بزانم
بە دڵخوازی خۆت دەتدەمێ داخواز
کە تۆ وا جوانی و وا بە غەمزە و ناز
گوتی بمدەیە سەوزە و شینایی
ون بم لە بەر چاو ئەهلی ئاوایی
نەوەک گوڵبژێر بێ بەکن مندا
هەڵمپسێنێ لە بێخ و بندا
نابینێ مەست و خەواڵووی غەفڵەت
نە ئەمن و جوانی نە ئەتۆ و سنعەت