گیانەکەم ڕەحمێ بکە با گریەکەم ببڕێتەوە

تکایەک
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
 1 دقیقه  446 مشاهده
گیانەکەم ڕەحمێ بکە با گریەکەم ببڕێتەوە
با ئەوەند نەگریم لە داخت ئاخری سوێم بێتەوە
ئاگری عیشقت لە دڵما وا بڵێسەی سەندووە
زەحمەتە تا ڕۆژی مەحشەر کپ ببێ و بوکژێتەوە
بەندی جەرگم با نەپچڕێ زوڵفەکەت بەربا مەدە
بەسیەتی با بەس برینی سەختی دڵ بکولێتەوە
ڕۆژی چەند دەفعە بە ناحەق دڵشکەستم بۆ ئەکەی
هەر بە جارێ بمکوژە بەسیە دەبا ببڕێتەوە
دەس مەخە خوێناوەکەم ئەمما کە وەختێ کوشمت
نەک لە قیامەتدا لە پەنجەت خوێنی من بتکێتەوە
عاشق و مەحزوون و بیمار و نەخۆشی عەشقی تۆم
عیللەت و دەرد و شیفاشم وا بە گەردی پێتەوە
ئاسکەکەی دەرماڵی تۆ بووم ئێستەکە وام دەربەدەر
تۆ خوا ئەمرت بفەرموو دەشت نەچێ، با بێتەوە