ژوان

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  777 مشاهده
لێم گەڕێ بمرم تا لێت نەبڕاوم
نامەوێ بێ تۆ ببینێ چاوم
ئافەریم شەوێ پێکی ڕۆگرتن
سنگی نەرمی تۆ دڵی گەرمی من
وا لێک چەسپاوین ئاو نادەڵێنین
کوڵ و کۆی خۆمان بە خەم دەمرێنین