ئێستر باج نادا

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  748 مشاهده
گورگ باجگر بوو لەسەر ڕێی گاڕان
ددانی دەسوون بۆ نەرمەی لاڕان
بە ئێستری گوت: پیتاکت بێنە
وتی لەوبارە ئێستر مەدوێنە
لە ژێر ناڵمدا نامەی خونکاری
وەرە وەیخوێنە گەر خوێندەواری
گور هاتە پشتی نامە وەخوێنێ
یاخۆ دەم تەڕ کا بە گۆڵمە خوێنێ
لوشکێ داوەشاو ددانی شکاند
بەڵگەی سمی ڕەق گورگی تێ گەیاند:
کێ خاوەن هێز و ناڵ و بزمارە
جاوینی گۆشتی گەلێک دژوارە