ورگە مەڕ

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  760 مشاهده
شێخۆ، لە شێخێک دەپرسێ: مامە
بۆ دەف ڕەوایە و دەهۆڵ حەرامە؟
پێستی هەردوکیان هەر ورگە مەڕە
هین دەهۆڵ قەڵەو هی دەفە لەڕە
شێخ گوتی: چونکوو دەفە بڵاوە
دەهۆڵ گیراوە، پیس و گڵاوە!
وتی: ئەی چۆنی بۆ شووتی و کفتە
گفتت چ تفتە؟ نانخۆری مفتە!