کەر و کەوڵەشێر

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 1 دقیقه  912 مشاهده
کەرێک لەناو پووش لە لێژ و زەنوێر
توشی بوو بە تووش کەوڵی شێری نێر
کەوڵی کردە بەر هاتەوە ماڵان
چۆڵیان گرتە بەر ژن و مناڵان
کەس نەما لە گوند هەر یەک بە لایە
ڕادەکەن بە توند شێرە و بەڵایە
کەر کەوتە گەشکە گوتی سامەوە
کوا تێڕ و ڕەشکە بێن بەلامەوە
دەیان دڕێنم دەیان چڕێنم
چنگاڵ بە خوێنم مرۆ گوڕێنم
کەڵ دەترسێنم ڕەنگم ڕەنگی شێر
با بشنەڕێنم بەو دەنگی دلێر
لەسەر سم سەما بە جیفرک دان
بە یادی کەما دایگرتە بەندان
شیو و دۆڵ و دەر دەنگی دایەوە
زەڕەی شینەکەر زوو ناسرایەوە
کەوڵەشێر کرا لوڕ و جل و بەڕ
سەر پشتی خرا باراشی زمهەڕ
دەیکرد وتووێژ لەو سەر ڕێبازە
کە نابێ بەشێر بە بەرگی تازە