دەرسی بەچەپۆک
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
855 مشاهده
مام گورگ و شێر و ڕێوی
ڕاویان دەکرد لە کێوی
سێ کەروێشکیان ڕاوکردن
بۆ لانەی شێریان بردن
مام شێر فەرمووی: گورگی پیر
تۆ لێمان بەشکە نێچیر
گورگ وتی: سێ لاشن
هەر یەک بۆ یەکمان باشن
شێر توڕە بوو کەفی چاند
چەپۆکی بۆ داوەشاند
چەرمی پشت و ناوشانی
داتەکانە سەر ڕانی
ئەمجا ڕووی کردە ڕێوی
وا باشە تۆ باخێوی
گوتی: یەک بەر قلیانت
یەک بۆ شێوی شێوانت
یەکیش بۆ سەردەمی خەو
بێ شێو سەر مەنێوە شەو
وتی: ئافەریم ڕێوی
ڕبە و گەز باش دەپێوی
زۆر باشت بەش کردووە
لەکام فێرگەت خوێندووە؟
گوتی شاهم وا نەبووم
پێشوو وا زانا نەبووم
فێربووم بیری ورد و دوور
لەلای مەلای کەوڵ سوور