کۆڕی زانیاری کورد
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
1 دقیقه
1029 مشاهده
دامودەزگایەکی تازە بۆ کۆڕی زانیاری کرا، مادە تاریخم بۆ نووسیوە و لە کۆواری کۆڕدا چاپکراوە:
ئەم کۆڕە ژ کورداڕا جەوهەر بە خەڵات دێنێ
تیرێژی هونەر لەوڕا تاریکی دەتارێنێ
وێژە و کەلەپووری کۆن، فەرهەنگ و زمانوانی
زانیاری بە هۆزانی خۆی لە گرەوە دەنوێنێ
کرمانج و لوڕ و سۆران، زازا و موکوری و گۆران
وەل یەکتری داخێون، کەس نینە کو دامێنێ
ئەو ڕووگەیە پیرۆزە ئاواتی گەلی کوردە
پێک هاتووە بۆ مێژووی «خۆشتر لە هەموو شوێنێ»