سروودێک بۆ پێشمەرگە

کوردستان
از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 2 دقیقه  927 مشاهده
ئەم سروودەشم هەر لەسەرەتای شۆڕشا بۆ پێشمەرگە گوتووە، بەڵام نەخوێندرایەوە:
کوردستان……
نیشتمانی کورد، گەلێک پیرۆزی، سوێندت پێ ئەخۆم
بۆ سەربەخۆییت، بە گیان و بە ماڵ، بەقوربانی تۆم
لەڕێگەی ڕزگارکردنت بەرەو خۆشی پێشبردنت ڕووبەڕووم لەگەڵ دوژمنت
کوردستان……
هەرتۆی مەبەستم، تۆی خۆشەویستم، تۆی بیر و هەستم
چی دێ لە دەستم، هەرگیز ناوەستم، وڵات پەرستم
لەڕێگەی ڕزگارکردنت بەرەو خۆشی پێشبردنت ڕووبەڕووم لەگەڵ دوژمنت
کوردستان……
زۆر لاوی ئازات، لە کۆڕی خەبات، خوێنی خۆیان ڕشت
زۆر شێخ و پیران، لە زانا و ژیران، خۆیان دا بەکوشت
لەڕێگەی ڕزگارکردنت بەرەو خۆشی پێشبردنت ڕووبەڕووم لەگەڵ دوژمنت
کوردستان……
بۆتان، شەمزینان، چیای شیرن، پیران، ئاگری داغ، ساسۆن
دەربەند، شارەزوور، مهابادی سوور، ڕووگەی نەوی تۆن
لەڕێگەی ڕزگارکردنت بەرەو خۆشی پێشبردنت ڕووبەڕووم لەگەڵ دوژمنت
کوردستان……
دڵ چاک و پاکین، ئازا و بێ باکین، ڕۆڵەی ئەوانین
بە دڵ داخوازی، سەربەخۆیی تۆ، و تۆڵەی ئەوانین
لەڕێگەی ڕزگارکردنت بەرەو خۆشی پێشبردنت ڕووبەڕووم لەگەڵ دوژمنت
کوردستان……
بڕیارمان وایە، یان ئازاد ژیان، یان ئازا مردن
بەسەرچوو ئەم دەم، لە ڕووی بێگانا،ن سەرنەوی کردن
لەڕێگەی ڕزگارکردنت بەرەو خۆشی پێشبردنت ڕووبەڕووم لەگەڵ دوژمنت