دەمەتەقەی بایز و پیرۆت

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 2 دقیقه  893 مشاهده
ئەم دەمەتەقەیەشم کە هەر هێرش بۆ سەر کردەوەی عەبدولکەریمە لە ژمارە «٣»ی ڕۆژنامەی کوردستان چاپ کراوە:
ب: خوا قەوەتت با پ: خۆت مانوو نەوی
ب: وەچی خەریکی؟ پ: کێڵانی زەوی
ب: چی لێ ئەچێنی؟ پ: گەنم و هەرزن
ب: هەرزن بۆ مامر؟ پ: نە بەخوا بۆ من
ب: چۆن هەرزن ئەخۆی؟ پ: گەر دەستم کەوێ!
ب: لەبەر چی؟ پ: کوێخا ئەویشی ئەوێ
ب: کوا هەرزن ئەخوا؟ پ: بۆ مامری خۆم
پەتی ملیشم هەر لە خوری خۆم
ڕۆنە هی منە، گۆشتە هی منە
بۆ من ماندوبوون، بۆ ئەو خواردنە
ب: کوێخا زویرە لێت پ: کەمم هانیوە
ب: نەخێر پێت ئێژێ خۆت نەناسیوە
پ: من مام پیرۆت نیم! ب: مەیژە پیرۆتم
بێژە کوێخا گیان هەتیوی خۆتم
کوێخا ناخوازێ کەس خاوەن ناوبێ
هەرچییەک بۆی ئەکەی ناشێ بەرچاو بێ
چەرمی پشتی تۆ بکاتە سفرە
مەڵحەم داواکەی لەلای ئەو کفرە
کار بکە و داوای نان و ئاو مەکە
گشتی خزمەت بەو بیری خاو مەکە
پ: بەڵێ بایز گیان من خۆم ناناسم
هەر بۆیە هێندە ڕووت و کەساسم
ئەگەر وەک مەردم خۆم بناسیبا
ناشێ ئەو ڕۆژەم بەچاو بدیبا
ب: پیرۆت خەم مەخۆ دنیا وە دەورە
ڕۆژمان دەرئەچێ لەبن ئەم هەورە
پ: ئا: وەخوا ئەگەر یەک بین من و تۆ
کوێخا ئەبێتە ڕاهێڵی بێ پۆ