باوەڕی بێکەس

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 3 دقیقه  1095 مشاهده
بەهۆی بیرەوەری لە بێکەسشخص، لە کۆبوونەوەیەکدا لە بارەگای خەبات لە بەغداخوێندومەتەوە:
ئاواتی ڕۆژی ڕزگاری
ژیانەوەی کوردەواری
کۆرپەیەک بوو ساوا و بێ هێز
کەس پێی وانەبوو دێتە ڕێز
ئەحمەدی خانیشخص بۆ گەیشت
فرچکی کرد و چاوی ڕشت
بە هاوبێشکەییی ئەستی و زین
لەگەڵ مەم و قەرەتاژدین
پەروەردەی کرد بەشیر و قەند
تا کردیە خاوەن زەند و بەند
هەڵبەستەی تەڕ و پاراوی
خوێنی دڵ، فرمێسکی چاوی
بەژیری تێکەڵی کردن
هەتوانی هەرگیز نەمردن
لەشی هومێدی پێ هەنوو
زرێی هەرمانی تێ دروو
دەنگی کوردستانی بۆدا
هەر کوردە و دەهات بەخۆدا
کەوتە پێش و ئاڵای هەڵکرد
تا توانی بەرەو پێشی برد
***
حاجی کۆیەشخص لە پاش خانیشخص
ئاڵاکەی خستە سەر شانی
بە هەنگاوی بەرز و بەهێز
بە دڵی نەترس و بێ پارێز
بەشەوگاری ڕەش و تاریک
لە شیو و ڕێی تەنگ و باریک
گوێی نەدایە نەعرەتەی دێو
سڵی نەکرد لە جند و خێو
زۆر بەسەر بەرزی ڕای پەڕاند
لەسەر زۆر بەرزانی چەقاند
ئەو پێشمەرگەی توانا و زانا
قاوی کرد بە کوردستانا
بە دەنگی زل و بیری ورد
ئابڕووی زۆڵە کوردانی برد
تەمی پڕوپووچی ڕەواند
گەلی لە دەردی خۆی گەیاند
دەرمانی ژینی نیشان دان
ماندوو نە دەبوو لە هاندان
***
دوای حاجی بێکەسشخصی نەمر
هات و بوو بە ئاڵا هەڵگر
بێکەس کەسی کوردستان بوو
بێکەس بەڵگەی نەوەستان بوو
لە ناو لەشێکی ناقۆڵا
گیانی قایم تر لە پۆڵا
نەوەستا بە ئاوات خوازی
خۆی خستە کۆڕی گیان بازی
بەند و پێوەند پێی گەمە بوو
باوەڕی بێکەس ئەمە بوو
«تا داری هیوا وەبەر بێ
دەبێ جۆی خوێنی لەسەر بێ»
بێکەس دڵ و دەروون پاک
گەرچی چۆتە باوەشی خاک
ئاڵاکەی نەکەوتە زەوی
هیچ هێزێکیش نایکا نەوی
هەوای ئازادیی نیشتمان
کەوتۆتە دڵی گشتمان
سەرانسەری کوردەواری
گیانفیدان لە ڕێی ڕزگاری
لاوی کورد ئێستە زۆر زانان
فریو ناخۆن بۆ بێگانان
زێڕ و زێو کاریان تێ ناکەن
لە کوردان نەبێ تێ ناگەن
مردن بۆ ئازادی ژینە
کوردایەتی ڕووگە و دینە
مستەخۆڵێکی چیا و دەشت
نادەین بە شەشدانگی بەهەشت
زیندووین و تازە نامرین
گوێ لە پڕوپووچ ناگرین
شات و شووتی بێ سەروبەر
لە مەیدان نامانکاتە دەر
داگیرکەری کوردەواری
دەبێ دەرچن بە یەکجاری
نەنگی دیلی چەند ساڵەمان
جێ پەڵەی ئاە و ناڵەمان
دەشۆینەوە بە خوێنی گەش
ئێمەش دەبینە خاوەن بەش
بە هەژاریمان دەڵێین بەس
ناز دەکەین بە بڕوای بێ کەس