شێت و شەیدا بووم بە دووتا ڕۆح و ڕێحانم وەرە
بانگێک
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
2 دقیقه
725 مشاهده
شێت و شەیدا بووم بە دووتا ڕۆح و ڕێحانم وەرە
بوومە کۆی نوورە لە ڕووتا عۆر و غیلمانم وەرە
هەر خەیاڵی تۆم لە دڵدا بووە تەهلیلە و زیکر
ڕۆژی قەبرم بێ جەواب و سلبی ئیمانم وەرە
گێژ و وێژ و سەرسام و بێهۆش چوومە سلکی وەحشیان
زیڕە زیڕم دێ وەکوو شێت شای سلێمانم وەرە
من برووسکەی چاوی سوورم هەر وەکوو ڕەعدی بەهار
خۆ کە گرمانم بە جارێ غەرقی بەحرانم وەرە
وا ڕەگی دێوانەکەم لێت هاتە جومبوش یەک کەڕەت
بۆ زیارەت وا خرۆشام پیری پیرانم وەرە
یەک شەماڵ هەڵکە بە زۆری هەوری هیجرم لابەرە
سایەقە و ئەستێرە دەرخە ماهی ئاسمانم وەرە
بۆ فەنای لەشکری غەم تۆپی عەیش دابەستە لێی
نەعرەتەم با ئینتیهای بێ شوبهی لوقمانم وەرە
ڕوبێتن ئەسفەندیاری غوربەتی تۆم هاتە سەر
بۆ عیلاجی ئەم بەڵایەم نەسلی دەستانم وەرە
ئاگری کوورەی دەروونم ئاسمان کونکون ئەکا
بۆ شەڕاڕە و تینی ئاگر بەحری عەممانم وەرە
گەر ئەتۆ چاری نەکەی هەر خوایە گەر چارەی بکا
زەلزەلە و لێشاوی فرمێسک سەدی توفانم وەرە
وا کە ئینگلیزی فیراقت قووەی تەیەرانی هات
بۆ سەرە و ژێر و زەبوون باڵۆنی ئەڵمانم وەرە
من کە منداڵێکی دۆینێم پیر و ئوفتادەم بەدەست
حەسرەت و جەور و سزاوە دەستەدامانم وەرە
حامي الحرمينعربیە هەرکەس ڕوو لە خۆت و ماڵت کا
با خصوصيعربی بێچارە ئەحمەدتخلص ڕوو لە دیوانم وەرە