شەیتان دەڵێ ئامین

از کتاب:
بۆ کوردستان
اثر:
هژار (1921-1991)
 2 دقیقه  795 مشاهده
ئایزەنهاوەر بۆ گەلی ئەمریکای پێشنیار کرد کە لە ڕۆژی ١٧ / ٧/ ١٩٥٩ ڕا تا ٧ ڕۆژ نوێژ بکەن بەڵکو خوا گەلە ئەسیرەکان ڕزگار بکا. منیش بەو هۆیەوە لە زمان سەرەک تەشریفاتی نوێژەوە ئەمەم نووسیوە:
سواربن لە گەڕۆک و فڕۆک
بۆ دەوروبەری «لیتڵ ڕۆکمکان»
با «کۆکس کڵان» نەسرەوێ
چەرمی چەند ڕەشێکمان دەوێ
بدرووین کەوایەک ئاوداوێن
تەقەڵ ڕەگ، پەراوێز لە خوێن
پیاوی گەورە بۆتە کەشە
پێویستی بەبەرگی ڕەشە
بنکەی شەڕێک ئاوپڕژێن کەن
ئاوپڕژێنەکەی بەخوێن کەن
لە پرچی ژنی کۆریا
لێی ڕاخەن بەڕەو بۆریا
بگەن بە ماوەی کەلاکی
«هیرۆشیمیمکان» و «ناگازاکیمکان»
لە چەند هەزار کەللە سەرێک
بەرز کەینەوە مینبەرێک
لە ئەشکی چاوی هەژاران
کە ماڵمان کردن بۆمباران
پڕکەن شووشێکی شووش و قۆز
ناوی بنێن ئاوی پیرۆز
وڵامێک بنێرن بۆ جوو
شەڕیان بە چەکی ئێمە بوو
بەیاری ڕاستیان دەناسین
بابچنە قەبیە و دێریاسین
لوولاکە موسوڵمان باشن
لەو خاچێکمان بۆ بتاشن
هەڵکۆڵن چاوی هیندیی سوور
بیکەن بە تەزبیح و بەرموور
بۆمبای هیدرۆژینی خاوێن
لەوانەی زۆر پێمان ناوێن
پڵیتەکەی لێ دەرێنن
بخوری پێ بسووتێنن
پیاوە گەورەکە نوێژ دەکا
نوێژێکی زۆر درێژ دەکا
***
لە «مارس» دەپاڕێتەوە
هەرگیز شەو نەکوژێتەوە
چەکفرۆش گیرفانی پڕ کا
فەرانسەمکان جەزاییر قڕ کا
کایشک بچێتەوە چینێ
خەونی تریاکیان ببینێ
کۆریا بۆ «سینگمان ریشخص» بێ
زۆر خەریکی زۆرکەری بێ
هەروابن عومان و عەدەن
ئینگلیز دەستیان لێ بەرنەدەن
دەرنەچن کوردی ماڵ وێران
لەبن چەنگی تورک و ئێران
با کوردستان ڕزگار نەبێ
لە مافی ژین بەشدار نەبێ
پیاوە گەورەکە نوێژ دەکا
بە نوێژان دنیا گێژ دەکا
***
تارماییی ماکارسی و داڵاس
هەڵ دەوەستن لە چەپ و ڕاس
مەرگخواز و دوژمنی ژین
دەگەڵ شەیتان دەڵێن ئامین