مەتەڵی کەللەسەر
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
857 مشاهده
گردێکی بەرزە دیارە لێتەوە
لەگەڵ جیهانا ئەسووڕێتەوە
تەنها دیوێکی پێنج چاوی تیایە
ئەو سەرچاوانە ئاویان لێک جیایە
دوانی، سوێر، دوان تاڵ، یەکێکیان شیرین
قوللەی «ئیفلاعلام» ە و ڕەسەدی دووربین
ماکینەی هەوا و خەڵووزی جوێیە
ئەو ئەسووتێنێ وەکوو ڕادوێیە
گیای لێ ڕواوە ئەوەندە سەختە
ئەیدروونەوە بە یەک دوو هەفتە